هه‌وڵی تیرۆریستانی سه‌ر به‌ توركیا بۆ داگیركردنی منبج

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی سه‌رماوه‌ز، تیرۆریستانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی تورك هێرشیان كرده‌ سه‌ر منبج و له‌گه‌ڵ شانه‌ نووستووه‌كانی داعش چه‌ند گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره‌یان گرت، به‌ڵام له‌لایه‌ن شه‌رڤانانه‌وه‌ به‌ توندی وڵام درانه‌وه‌ و به‌ ده‌یان كه‌سیان كوژران.

به‌پێی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، تیرۆریستانی ئیسلامگه‌را به‌ یارمه‌تی فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ساختمانی شۆرای شاری منبج و پردی نێوان كانتۆنه‌كانی فۆرات و منبجیان ته‌قانده‌وه‌ و دزه‌یان كرده‌ نێو چه‌ند گه‌ڕه‌كی شار، به‌ڵام كه‌وتنه‌ بۆسه‌ی شه‌رڤانان و به‌ ده‌یان چه‌كدار كوژران و بریندار بوون. هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری ڕۆژئاوای كوردستان چوونه‌ یارمه‌تی شه‌رڤانان و گه‌ڕه‌كه‌كانیان له‌ شانه‌ نووستووه‌كانی داعش و چه‌كدارانی ئیسلامگه‌را پاك كرده‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net