هه‌وڵی حه‌راسه‌ت و سه‌رۆكی زانكۆی كوردستان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی خوێندكاران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌رپرسی حه‌راسه‌ت و سه‌رۆكی زانكۆی كوردستان له‌ هه‌وڵێكی فه‌راقانوونی دا داوایان له‌ ناوه‌ندی ڕاوێژی ئه‌و زانكۆیه‌ كردووه‌ كه‌ زانیارییه‌ تایبه‌ته‌كانی خوێندكاران ڕاده‌ستیان بكات تاكوو خوێندكارانی چالاك شناسایی بكه‌ن.

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سه‌رانسه‌ری خوێندكارانی ئێران، خوێندكارانی كچ كه‌ له‌ خوابگا ئه‌مێننه‌وه‌، له‌ ئاست هه‌ڕه‌شه‌ی یه‌كێك له‌ به‌كرێگیراوانی ڕژیم له‌ ناوه‌ندی ڕاوێژی زانكۆ كه‌ پێشتر وتبووی زانیاریی نهێنی یه‌كێك له‌ هاوڕێكانیان بڵاو ده‌كاته‌وه‌، ناڕازایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌. به‌وته‌ی خوێندكاران،  ئه‌و هه‌وڵه‌ بێشه‌رمانه‌ی زانكۆ دوور له‌ پره‌نسیبی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روونناسان و ڕاوێژكارانه‌ كه‌ ئه‌بێ سندووقچه‌ی ئه‌سراری سه‌ردانكه‌رانیان بن، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ داوا له‌ ته‌واوی ده‌رونناسانی به‌ ویژدان ده‌كه‌ین تاكوو له‌گه‌ڵ ئه‌و كرده‌وه‌ قێزونه‌ به‌ره‌وڕوو ببنه‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net