13
جه‌واد محه‌ممه‌دی فه‌رد، به‌ندكراوێكی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ر، هه‌وڵی هه‌ڵواسینی خۆی دا به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوبه‌ندییه‌كانیه‌وه ڕزگار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی ئێران، جه‌واد محه‌ممه‌دی فه‌رد تووشی نه‌خۆشی سه‌ختی مه‌عده بووه و كاتێك داوای مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی كردووه، به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كه‌ی دژایه‌تیان كردووه و ئه‌و به‌ندكراوه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه. ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه به‌هۆی ئێش و ئازاری زۆری مه‌ئموورانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستی دایه خۆكوژی، به‌ڵام ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی كرا و دووباره گه‌ڕێندرایه‌وه زیندان.