محه‌ممه‌د ئه‌مین ئه‌خلاقی ساوه‌جبۆڵاغی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی مه‌شهه‌د كه پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به‌سیجییه‌ك به ناوی ڕوحۆڵڵا عه‌جه‌میان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی و ئێستا له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراوه.
محه‌ممه‌دئه‌مین له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی دیكه له دۆسیه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا به تۆمه‌تی كوشتنی به‌سیجییه‌ك به ناوی ڕوحۆڵڵا عه‌جه‌میان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. سێ هاودۆسیه‌ی محه‌ممه‌د ئه‌مین پاش ماوه‌یه‌ك بێ تاوان ناسێندران، به‌ڵام ناوبراو وێڕای نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. برای ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ڕایگه‌یاندووه كه دۆخی جه‌سته‌یی و ده‌روونی محه‌ممه‌د ئه‌مین خراپه و چی تر توانای له زیندان مانه‌وه‌ی نییه.