هه‌وڵی خۆكوژی به‌ندكراوێك و مانگرتنی حه‌وت ڕۆژه‌ی به‌ندكراوێكی دیكه‌ له‌ زیندانی ورمێ

ماڵپه‌ڕی په‌یام

له‌ درێژه‌ی گوشاره‌كان و سه‌ركوتی به‌ندكراوانی سیاسی كورد له‌ زیندانی ورمێ، به‌ندكراوێك ده‌ستی داوه‌ته‌ خۆكوژی و به‌ندكراوێكی دیكه‌ حه‌وته‌مین ڕۆژی مانگرتن له‌ خواردنی تێپه‌ڕ ده‌كات.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی گوڵان، “عه‌بدۆلعه‌زیزی گوڵمحه‌ممه‌دی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ورمێ،له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دژایه‌تی كردنی به‌رپرسانی زیندانی ورمێ له‌گه‌ڵ خواستی مه‌ره‌خه‌سیه‌كه‌ی ده‌ستی داوه‌ته‌ خۆكوژی. ناوبراو به‌دوای خواردنی ده‌رمان بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه‌ و پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، بۆ به‌ندی زیندانیانی سیاسی و بیرمه‌ند گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌. “عه‌بدۆلعه‌زیز گوڵمحه‌ممه‌دی” ماوه‌ی ده‌ ساڵ و یه‌ك ڕۆژی به‌ندكرانی تێپه‌ڕ ده‌كات و به‌هۆی كێشه‌ی خێزانی و نه‌خۆشی شه‌كره‌ داوای مه‌ره‌خه‌سی كردبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه‌ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، “كه‌یوان ڕشۆزاده‌” ماوه‌ی ٧ ڕۆژه‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره‌ و به‌رپرسانی زیندانی ورمێ ناوبراویان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری پزیبشكی بێبه‌ش كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net