مونا به‌ختیاری، خۆشكی نه‌مر پویا به‌ختیاری، له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ ڕایگه‌یاند: پاش سێ حه‌فته بێخه‌به‌ری له ناهید شیربیشه، زانیویانه كه دایكی له زیندان دا ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی و ئێستا گیانی له مه‌ترسی دایه.
بنه‌ماڵه‌ی به‌ختیاری له ساڵانی ڕابردوودا به بیانووی دادخوازی خوێنی به ناحق ڕژاوی ڕۆڵه‌كه‌یان به‌رده‌وام له ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كان دا دابوون. ناهید شیربیشه دایكی پویا به‌ختیاری به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم و سه‌ره‌تا ڕه‌وانه‌ی زیندانی كه‌چوویی كه‌ره‌ج و ٩ مانگ له‌مه‌وبه‌ر، بۆ زیندانی زه‌نجان دوورخراوه‌ته‌وه. مونا به‌ختیاری ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، له په‌یامێكدا داوای یارمه‌تی له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه و هۆشداری داوه كه دۆخی ده‌روونی دایكی باش نییه و ئه‌بێ به زوورترین كات ئازاد بكرێت.