هه‌وڵی ڕێگری له‌ هێرشی ئامریكا بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی له‌ لایه‌ن چوار وڵاتی عه‌ره‌بییه‌وه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار وڵاتی عه‌ره‌بی هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان لو نێوان ئامریكا و كۆماری ئیسلامی، به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری له‌ هێرشی ئامریكا بۆ سه‌ر ڕژیم، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایەن كۆبوونه‌ته‌وه‌.

ڕاپۆرته‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ عه‌ره‌بستانی سعودی، قه‌ته‌ر، عۆمان و میسر، له‌ ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێری ڕابردوودا باره‌ها له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئامریكا و ڕژیمی كۆماری ئیسلامیكۆبوونه‌ته‌وه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان، كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ سه‌ر بواری هێرشی ئامریكا بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی به‌ هۆی سه‌ركوتی به‌ربڵاوی ناڕازیان بووه‌ و ئه‌و وڵاتانه‌ جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێرشی ئامریكا بۆ سه‌ر ڕژیم، به‌ ده‌یان كاردانه‌وه‌ی خراپی له‌ ناوچه‌كه‌دا ئه‌بێت و نیگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ڕاگه‌یاند. شایانی باسه‌ كۆبوونه‌وه‌كان پێش ئه‌وه‌ی كه‌دۆناڵد ترامپڕایبگه‌یێنێت پلانی هێرشی ئامریكا بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ڕووی داوه‌، به‌ڕێوه‌چووه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كارێگه‌ی ڕاسته‌خۆی له‌ سه‌ر بڕیاره‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئامریكا هه‌بێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net