13
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، خه‌ڵكی گوندی گوڵچێر سه‌ر به ناوچه‌ی ساراڵی مه‌ریوان، به دیاری كردنی ڕێوشوێنی پاراستنی ژینگه، خوازیاری پابه‌ندبوونی گه‌شتیاران به ڕێوشوێنه دیاری كراوه‌كان بۆ پاراستنی ژینگه بوون.
خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه به به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمێك له‌و گونده ، به داڕشتنی ڕێوشوێنێك بۆ پاراستنی ژینگه و هه‌روه‌ها دانانی تابڵۆیه‌ك بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه كه بۆ سه‌یران و خۆشی ڕوو له‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن، خوازیاری پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان به ڕێنماییانه‌کانی پاراستنی ژینگه بوون و هه‌روه‌ها كچانی ئه‌و گونده به وتنه‌وه‌ی سروودێك هاتنی نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.