9
له درێژه‌ی سیاسه‌تی گوشاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دۆناڵد ترامپ بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی، ڕۆیته‌رز باسی له گوشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق به مه‌به‌ستی هنارده‌كردنی دووبار‌ه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ڕۆیته‌رز، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌می نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كان به‌هۆی ته‌حریمه‌كانی كۆماری ئیسلامی، گوشاری بۆ ده‌وڵه‌تی عێراق هێناوه كه ڕێگه به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بدات تا كوو نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕ بكات. ده‌وڵه‌تی دۆناڵد ترامپ هه‌ڕه‌شه‌ی له ده‌وڵه‌تی سوودانی كردووه كه ئه‌گه‌ر ڕێگه نه‌دات نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی بازاڕه جیهانیه‌كان بكرێت، ڕووبه‌ڕووی سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌بنه‌وه.