36
دوای هەڵواسینی بەنێرێکی گەورە بە نووسراوەی وشەی شەهید لە “وەفا ئازەربار” لەسەر خانووی ماڵی باوکی ناوبراو لە بۆکان، هێزەکانی ڕژیم کاتژمێرێک پاش هەڵواسینی بەنێرەکە، هێرشیان بردووەتە سەر بنەماڵەی ئازه‌ربار و دوای هەڕەشە و گۆشارێكی زۆر، بەنێرەکەیان کۆ کردووەتەوە.
به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، چوار زیندانی سیاسی کورد به ناوه‌كانی “وەفا ئازەربار”، “موحسن مەزڵووم”، “محەممەد فەرامەرزی” و “پژمان فاتحی”، لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج له‌سێداره دران. پاش ئه‌و جه‌نایه‌ته، مانگرتنێكی شكۆدار له ١٤ شاری كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ پشتیوانی خۆیان له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چوار گیانبه‌ختكردووه ده‌ربڕی.