2
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی میاندووئاو هه‌ڕه‌شه‌یان له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوێكی سیاسی خه‌ڵكی شاهیندژ به ناوی ناسر ئه‌كبه‌ری ڕه‌زاقشڵاقی كردووه.
مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، ناسر ئه‌كبه‌ری ڕه‌زاقشڵاقی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به بێ محاكمه‌ی دادپه‌روه‌رانه به ٢١ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست سه‌پاندنی ئه‌و حوكمه، به توندووتیژییه‌وه بۆ زیندانی میاندووئاو گوازرایه‌وه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناسر له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و كه‌س و كاری نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.