پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگه‌وازی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ مانگرتنی گشتی له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان له ڕێگه‌ی ناردنی كورته نامه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له دووكانداران كردووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به كاسبكارانیان وتووه كه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت به‌ده‌م بانگه‌وازی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه بچن. ئه‌گه‌ر مان بگرن به واتای هاوكاری له‌گه‌ڵ نه‌یارانی حكوومه‌ته. كاسبكاران له وڵامدا ڕایانگه‌یاندووه كه له هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌كانی ڕژیم ناترسن و بۆ پشتیوانی له په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه گشتیه ده‌بن.