4
ئه‌سغه‌ر جه‌هانگیر وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی دا وتی: به مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌منیه‌تی خه‌ڵك به‌زه‌ییان به خائینان و سیخوڕه‌كانی ئیسڕائیل نایێت.
ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تییه وتی: هێشتا عه‌لی خامنه‌یی فه‌رمانی دۆخی جه‌نگی بۆ سه‌راسه‌ری وڵات ڕانه‌گه‌یاندووه به‌ڵام له‌و دۆخه هه‌ستیاره‌دا، ڕه‌وه‌ندی دادڕه‌سی تۆمه‌تبارانی سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل به خێرایی ئه‌نجام ده‌درێت و تاوانباران به توندترین شێوه سزا ده‌درێن. ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ده‌یان كه‌س له سه‌راسه‌ری وڵات كرد و ڕایگه‌یاند: دوو كه‌س له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆمه‌ته له‌سێداره دراون و به زووترین كات تاوانبارانی دیكه‌ش محاكمه ده‌كرێن.