هه‌ڕه‌شه‌ی حه‌راسه‌ت له‌ كارمه‌ندانی بێهزیستی كوردستان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، حه‌راسه‌ت و سه‌رۆكی ڕێكخراوی بێهزیستی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ كارمه‌ندانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تی بده‌ن، ڕووبه‌ڕووی سزای قورس ده‌بنه‌وه‌.

له‌ ڕۆژانی ١٨ تا ٢٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، كارمه‌ندانی بێهزیستی كوردستان له‌ ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، به‌ڵام له‌لایه‌ن حه‌راسه‌تی ئیداره‌ و سه‌رۆكی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه‌. “موحسن ڕه‌سووڵی” به‌ڕێوه‌به‌ری بێهزیستی كوردستان كه‌پێشتر سه‌رۆكی حه‌راسه‌ت بووه‌ خۆی له‌ ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كارمه‌ندانی ئه‌و ناوه‌نده‌ به‌رپرسیار نه‌زانیوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ كارمه‌ندانی ناڕازی كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ بده‌ن ئه‌وه‌ ڕاده‌ستی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌كرێن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net