هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردن له‌ كرێكارانی شاره‌داری چابه‌هار

ماڵپه‌ڕی په‌یام

پێش ساڵی تازه‌ كرێكارانی به‌شی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری چابه‌هار له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌ری ساڵ به‌رپرسانی شاره‌داری هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تی بده‌ن، له‌سه‌ركار ده‌ر ده‌كرێن.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، پاش دوو ڕۆژ مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ كرێكارانی به‌شی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری چابه‌هار، به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌ ته‌نیا حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت كردووه‌ و هێشتا جێژنانه‌ و پاداشی كۆتایی ساڵیان به‌ كرێكاران نه‌داوه‌. به‌وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی دركردنیان له‌و كرێكارانه‌ كردووه‌ كه‌ فیلم و عه‌كسیان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران هه‌ڵ گرتووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net