له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی بوومی شاغڵ له شیركه‌تی كشتووكاڵی مۆكران له شارستانی كۆناره‌ك، له‌لایه‌ن خاونكاره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، شیركه‌تی كشتووكاڵی مۆكران سێ هه‌زار و ٥٠٠ متری چوارگوشه له زه‌وی خه‌ڵكی بۆ لێدانی باخ داگیر كردووه و له ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارانی بوومی خستووه‌ته ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی لێ كردوون. به وته‌ی كرێكاران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت سه‌ره‌تا كۆمه‌ڵێك كارگه‌ری بوومی دامه‌زراندووه و ئێستا گرێبه‌سته‌كانیانی له قه‌راردادیه‌وه بۆ ڕۆژمۆزد گۆڕیوه. شایانی باسه كه ئاوی ئه‌و پڕۆژه‌یه له ڕێگه‌ی به‌ندئاوی كه‌هیر دابین ده‌كرێت، له حاڵێكدا شارستانه‌كانی كۆناره‌ك و ناوچه‌ی كه‌هیر له‌گه‌ڵ بێ ئاوی به‌ره‌وڕوون و ده‌وڵه‌ت هیچ هه‌نگاوێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان هه‌ڵ نه‌گرتووه.