4
عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی له یه‌كه‌م وتاری دا به‌دوای هێرشه‌كانی ئیسڕائیل، هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له‌و وڵاته كرد و ڕایگه‌یاند كه وڵامێكی سه‌خت به هێرشه‌كانی ئیسڕائیل ئه‌ده‌نه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی عه‌لی خامنه‌یی، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆماری ئیسلامیش ڕایانگه‌یاند كه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل به هاوكاری ئه‌مریكا ئه‌نجام دراوه. ئێمه ده‌سپێشخه‌ری ئه‌و شه‌ڕه نه‌بووین به‌ڵام وڵامی باوهڕنهكراومان ده‌بێت. هه‌موو بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌كرێنه ئامانج و له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا سه‌خت ترین هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر ئیسڕائیل.