ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی به‌فرانباری ١٤٠٣، فه‌رمانده‌كانی به‌سیج و سپای پاسداران هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی سه‌ركوتی ناڕازیان له ٩ی به‌فرانباری ساڵی ٨٨، بۆ جارێكی ئاماده‌یی خۆیان بۆ سه‌ركوتی دژبه‌رانی كۆماری ئیسلامی دووپات كرده‌وه.
حه‌میدڕه‌زا موقه‌ده‌م فه‌ر، جێگری فه‌رهه‌نگی سپای پاسداران به ئاماژه‌دان به ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ساڵی ١٣٨٨ ڕایگه‌یاند: ئه‌بێ له فیتنه‌كان دا چاومان له خامنه‌یی بێت و به لاڕێدا نه‌ڕۆین. ناوبراو هه‌روه‌ها دانی دانا به درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و ڕایگه‌یاند: ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له ٨٨ و ١٤٠١ ته‌واو نه‌بووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه سه‌رهه‌ڵدانێكی گه‌وره ڕوو بدات. به‌سیج و سپا خۆیان بۆ ئه‌و بابه‌ته ئاماده كردووه و ڕێگه به پیلانگێڕی وڵاتانی ڕۆژئاوایی ناده‌ن. ئه‌و پاسداره جه‌نایه‌تكاره ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه كه چه‌نده داڕمان له ڕیزی هێزه‌كانیان ڕووی داوه و خه‌ڵك له‌و باروودۆخه سه‌خته هیچیان بۆ له‌ده‌ست دان نییه و له هیچ ناترسن.