هه‌ڕه‌شه‌ی ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ ئه‌ندامانی به‌ندكراوی سه‌ندیكای شیركه‌ت واحد

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی تاران هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار، هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ چالاكانی كرێكاری به‌ندكراو له‌ زیندانی ئێڤین كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران به‌ ناوه‌كانی “ڕه‌زا شه‌هابی”، “داوود ڕه‌زه‌وی”، حه‌سه‌ن سه‌عیدی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ “كه‌یوان مۆهته‌دی” بۆ به‌ندی ٢٠٩ گوزراونه‌ته‌‌وه‌ و پاش لێپرسینه‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌ندی چوار زیندانی ئێڤین. هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌و چوار چالاكه‌ كرێكارییه‌یان وتووه‌ كه‌ نابێت له‌ ڕۆژی جهانی كرێكار دا به‌یانیه‌ بڵاو بكه‌نه‌وه‌ یان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن. ئه‌گه‌ر هۆشداره‌كان له‌به‌رچاو نه‌گرن ئه‌وه‌ په‌روه‌نده‌سازیان بۆ ده‌كرێت. هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هه‌روه‌ها داوایان له‌ “ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد” و “ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵاهی” دوو چالاكی كرێكاری ڕاگیراوی زیندانی ئێڤین كردووه‌ كه‌ سه‌ردانی بازجوو بكه‌ن به‌ڵام قبووڵیان نه‌كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net