به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “مه‌نسووره محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا، نووسه‌ر، شاعیر و چالاكی مافی ژنان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی توندی لێ كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مه‌نسووره محه‌ممه‌دی” ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی كه‌مئه‌ندامانی ئێرانه و قه‌ڵه‌مێكی به هێزی هه‌یه و چه‌ندین كتێبی چاپ كردووه. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه پاش پشتیوانیه‌كانی له بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی كه‌وته ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم و په‌یجه‌كانی له ئینستاگرام داخرا و ڕێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كانی گیرا. ئێستا له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ ده‌كرێت و داوا له ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كات حیمایه‌تی لێ بكه‌ن.