هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان له‌ خه‌ڵكی ناڕازی له‌ ڕێگه‌ی كورته‌نامه‌وه‌

ڕۆژی ڕابردوو، هاوكات له‌گه‌ڵ پەرەسەندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێران دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی له‌ ئێران، ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی سپا به‌ ناردنی كورته‌نامه‌ بۆ هاووڵاتیان، هه‌وڵی ڕێگری كردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی داوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ ناردنی كورته‌نامه‌ به‌ ناوه‌ڕۆكیچاودێری ئێتڵاعاتی ناڕازیانبۆ هاووڵاتیان، هه‌وڵی ترساندنی خه‌ڵكی ناڕازی و هه‌روه‌ها ڕێگری كردن له‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیداداوه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كورته‌نامه‌ی بۆ ناردراوه‌، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا نه‌بووه‌ و ته‌نانه‌ت به‌شداریان نه‌كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net