4
له ڕۆژانی ڕابردوودا، گۆڕێکی بەکۆمەڵ له ناوچەی تەل شێخ، سەر بە قەزای سەلمان لە پارێزگای سەماوە هەڵدراوه‌ته‌وه، کە ئێسکوپروسکی نزیکەی 50 ژن و منداڵی کوردی ئه‌نفالكراوی تێدایە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هەمووی قوربانیان تیرباران كراون و دواجار له ژێر خاك دا شاردراونه‌ته‌وه. لە مانگی گوڵانی ١٤٠٣، ئه‌و گۆڕە بەکۆمەڵە لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە دۆزرایه‌وه و له ڕۆژانی ڕابردوودا لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه ده‌ستی پێكردووه و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئێسك و پروسكه‌كان له ژێر خاك هه‌ڵدراونه‌ته‌وه. ژنانی قوربانی باوه‌شیان به منداڵه‌كانیان كردووه و به فیشه‌ك كوژراون. هێشتا ڕوون نییه چەند کەس لەنێو ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەدا شاردراونەتەوە، بەڵام مەزەندە دەکرێت نزیکەی 50 ژن و منداڵ بن.