55
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، كوردانی دانیشتووی شاره‌كانی قامیشلوو له ڕۆژئاوای كوردستان و ئیستانبوول له توركیه ئاگری نه‌ورۆزیان هه‌ڵكرد و به ده‌وریدا سه‌مایان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی شاری قامیشلوو له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به نه‌ورۆزی كورده‌واری له به‌رده‌م پاركی حه‌له‌بجه ئاگرێكی گه‌وره‌یان كردۆته‌وه و ژن و پیاو به جلی كوردییه‌وه به‌ده‌وریدا هه‌ڵپه‌ڕیون. هه‌روه‌ها له گه‌ڕه‌كه‌كانی “سه‌نجاق ته‌په” و “سوڵتان به‌یلی” ئیستانبوول له توركیا، كوردانی دانیشتووی ئه‌و شاره مه‌راسمی نه‌ورۆزیان به جۆش و خرۆشه‌وه به‌ڕێوه برد و درۆشمه‌كانی “بژی نه‌ورۆز، “ژن،ژیان،ئازادی”، “بژی به‌رخۆدانی نێو زیندان” و “بژی سه‌رۆك ئاپۆ”یان به‌رز كردۆته‌وه.