هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز له‌ چه‌ند ناوچه‌ی كوردستان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌، له‌ شاره‌كانی بۆكان، دیوانده‌ره‌، پیرانشار، ورمێ، تاران و مهاباد به‌ به‌شداری هه‌زاران كه‌س مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز به‌ داگیرسانی ئاگری سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تاریكی دا ده‌ستی پێكرد.

به‌پێی ئه‌و وێدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان له‌ سه‌ر كێوی ناڵه‌شكێنه‌ی بۆكان و ئاوایی سارده‌ كوێستان به‌ هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز و ده‌ربڕینی شایی و خۆشی به‌ره‌و پیری ساڵی نوێی هه‌تاوی ڕۆیشتن. له‌ ناوچه‌كانی ڕاژان و مه‌رگه‌وڤه‌ری ورمێ ژن و پیاو به‌ جلی كوردی و ڕه‌شبه‌ڵه‌ك له‌ ده‌وری ئاگری سه‌ركه‌وتن دا سه‌مایان کرد، له‌ گونده‌كانی یازیبۆڵاغی و قه‌ڵاكۆنی سه‌قز، ناوچه‌كانی به‌ره‌جۆی و ئێندرقاشی مهاباد، ئاواییه‌كانی وه‌زمان، باشلاخ و ئاوباره‌ی دیوانده‌ره‌ خه‌ڵكی ئازادیخواز به‌ دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساند و به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای سوور به‌ ده‌ور ئاگری سه‌ركه‌وتن دا سه‌مایان كرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net