به وته‌ی به‌رپرسانی ڕژیم، ئاماری منداڵانی كار له ئێران له ٢٠ هه‌زار كه‌س نزیك بووه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت هیچ به‌رنامه‌یه‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه نییه.
پێشتر ڕێژه‌ی منداڵانی كار له گه‌وره‌شاره‌كانی ئێران ١٢ بۆ ١٥ هه‌زار كه‌س تۆمار كرابوو، به‌ڵام چالاكانی مه‌ده‌نی ده‌ڵێن: ئاماره‌كه زۆرتر له‌و ڕێژه‌یه كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه تۆمار كراوه و به لانیكه‌م ٢٠ هه‌زار منداڵی كار كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی ئه‌فغانستانن له سه‌ر شه‌قامه‌كان دا كار ده‌كه‌ن. به‌شێكی ئه‌و منداڵانه له‌لایه‌ن گرووپه مافیاكانه‌وه بۆ سواڵكه‌ری و كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و پاشماوه به‌كار ده‌برێن. چالاكانی مافی مرۆڤیش ڕایانگه‌یاندووه كه ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و منداڵانه به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ ناده‌ن. پێشتر زاكانی شاره‌داری تاران فه‌رمانی كۆكردنه‌وه‌ی منداڵانی بێ سه‌رپه‌نای دابوو، به‌ڵام قوربانیان له شاره‌داری تاران دامه‌زراون و شه‌وانه له سه‌ر شه‌قامه‌كانی پایته‌خت دا زبڵ و پاشماوه کۆدەکەنەوە.