8
ڕۆژی سێشه‌ممه 19ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، ژینگه‌پارێزانی گوندی دزڵی، سه‌دان نه‌مامیان له داوێنی به‌رزاییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه چاند.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له‌لایه‌ن دانیشتووانی ئاوای دزڵی و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی دێكانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوانه‌وه ڕێكخراوه و به‌شداربووان، به چاندنی چه‌ند جۆر نه‌مام ئه‌ركی خۆیان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی زیاندیتووی ناوچه‌كه به‌جێ هاوردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ساڵانه هه‌زاران دره‌خت له‌لایه‌ن كه‌سانی قازانجپه‌رسته‌وه له ناو ده‌چێت و دامه‌زراوه ژینگه‌ییه‌كان هه‌وڵی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان ئه‌ده‌ن.