10
ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌دۆستان له شاره‌كانی پاوه و مه‌ریوان به‌شداری هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه بوون و ده‌یان ده‌نكی به‌ڕوو و نه‌مامیان له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و دوو شاره دا چاند.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه كه زۆربه‌یان ژنان و منداڵان بوون جه‌ختیان له سه‌ر گرینگی ژینگه كردوه و ڕایانگه‌یاند: سرووشت دایكه و ئه‌بێ ڕێزی لێ بگیرێت. پاراستنی جوانی ژینگه و سرووشتی ئه‌ركی هه‌موو كوردستانیانه و ئه‌بێ منداڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و كولتووره جوانه په‌روه‌رده بن.