7
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌دۆستانی شاری سه‌قز له داوێنی چیای جاقڵ ده‌یان نه‌مامیان بۆ ڕێزگرتن له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری چاند.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به چاندنی نه‌مام له داوێنی چیای جاقڵ، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێبازی پیرۆزیان بن. ژینگه‌دۆستان هه‌روه‌ها داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كرد پاكی و خاوێنی سرووشت بپارێزن و له كاتی گه‌شت و سه‌یران دا زبڵ و پاشماوه له‌دوای خۆیان دا به‌جێ نه‌هێڵن.