6
ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی گوڵانی ١٤٠٤، حه‌وت ڕێكخراوه‌ی ژینگه‌یی له كوردستان له هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی “هه‌ژار عه‌زیزنژاد” چالاكوانی ژینگه‌یی گیانبه‌ختكردوو، هه‌وڵی چاندنی نه‌مامیان له گوندی شیوه‌توو دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێكخراوه‌كانی پاژینی بانه، ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، پارێزوانانی سروشت و ژینابانی شاری بۆكان، پارێزوانانی سرووشتی ژیانی سه‌وزی سه‌قز و هه‌روه‌ها شاخه‌وانان و چالاكانی ژینگه‌یی ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان، به‌شداری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان كرد و به چاندنی نه‌مام له گوندی شیوه‌توو، یادی ئه‌و ئازیزه‌یان به‌رز ڕاگرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه.