69
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌دۆستانی كوردستان به مه‌به‌ستی دامركانه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی جوانڕۆ و پاوه به هانای خه‌ڵكی ئه‌و دوو شاره‌وه چوون.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژینگه‌دۆستان له شاره‌كانی سنه، كامیاران و مه‌ریوان خۆیان گه‌یاندووه‌ته شاره‌كانی جوانڕۆ و پاوه و هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌و دوو شاره، هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری دارستانه‌كانیان داوه. ژینگه‌پارێزانی كوردستان داوا له خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ ده‌كه‌ن یارمه‌تیان بده‌ن و ئاو و خۆراكیان بۆ دابین بكه‌ن تاكوو بتوانن به زووترین كات ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.