14
شەوی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندان، به‌ندكراوانی زیندانی دیزڵاوای كرماشان خۆپێشاندانیان كرد و پاش ئاگردانی به‌شێك له زیندان ٣٠ بۆ ٤٠ كه‌سیان هه‌ڵهاتوون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بڕیار بووه به‌یانی هه‌ینی ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له سێداره بدرێن، به‌و بۆنه‌وه به‌ندكراوان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و پاش ئاگردانی به‌شێك له زیندان هه‌ڵهاتوون. به دوای ئه‌و ڕووداوه‌دا، به‌رپرسانی حكوومه‌ت كه‌شێكی ئه‌منیه‌تیان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا زاڵ كردووه و حكوومه‌ت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه هێزی له پارێزگای لۆڕستانه‌وه بۆ سه‌ركوت هێناوه.