هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی عه‌باس دریس له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،عه‌باس دریسبه‌ندكراوی سیاسی مه‌حكوم به‌ ئێعدام، له‌ لایه‌ن دادگای باڵای وڵاته‌وه‌ حوكمی سێداره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شیندراوه‌ته‌وه‌.

ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢ی هه‌تاوی هاوكات له‌گه‌ڵ براكه‌یموحسن دریس، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست،شۆڕشی چه‌كداری دژ به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامیوهه‌ڵگرتنی چه‌ك، له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی ماهشه‌هره‌وه‌ حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر،فرشته‌ تابانیانپارێزه‌ری ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌، به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی پۆستێك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ حوكمی سێداره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ لایه‌ن دادگای باڵای وڵاته‌وه‌ هه‌ڵوه‌شێنددراوه‌ته‌وه‌ و دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net