هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی پێنج هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی شاری بۆكان

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی سێداره‌ی پێنج به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاری بۆكان و له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، له‌ لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵاته‌وه‌ هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌.

ئه‌و هاووڵاتیانه‌ به‌ ناوه‌كانیپژمان سوڵتانی، ڕزگار به‌یگزاده‌ بابامیری، عه‌لی قاسمی، كاوه‌ ساڵحی و ته‌یفوور سه‌لیمی بابامیری، كۆتایی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی و له‌ ڕه‌وتی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ورمێ كرابوون. ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانه‌ له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی ڕژیمدا ناچار به‌ دانپێدانانی زۆره‌ ملێ كرابوون و پاشان مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه‌ سه‌رجه‌م حوكمی ١١ جار ئێعدامیان به‌ سه‌ردا سه‌پێندرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net