هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دی

به‌ پێی دوایین زانیارییه‌كان، حوكمی سێداره‌یشه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دیچالاكی مه‌ده‌نی و كرێكاری، له‌ لایه‌ن دادگای باڵای كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌ و حوكمه‌كه‌ی بۆ ٣٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری گۆڕدراوه‌.

ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیمده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر ڕێكه‌وتی ٩ی به‌فرانباری هه‌مان ساڵ ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سنه‌ كرا. ئه‌و به‌ندكراوه‌ پاشان له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیم،هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵاتوشۆڕشی چه‌كداری دژ به‌ ڕژیم له‌ ڕێگه‌ی به‌شداری له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌كانی دژبه‌ر، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. شایانی باسه‌ له‌ مانگەکانی ڕابردوودا، باره‌ها له‌ لایه‌ن چالاكان و ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی ئێران و جیهانه‌وه‌ ده‌یان كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌ سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ڕێوه‌چووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ناچار به‌ پاشه‌كه‌شه‌ له‌ بڕیاری له‌ سێداره‌ دانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net