3
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، شورای شاری كرماشان به هۆی گه‌نده‌ڵی ئه‌ندامان و هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ناكارامه‌یی به‌رپرسان هه‌ڵوه‌شێندرایەوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار ئه‌ندامی شورای شاری كرماشان به ناوه‌كانی “سادات مه‌یسه‌م موسه‌وی“، “په‌یمان موسه‌وی“، “ئێحسان حه‌یده‌ریان” و “پوریا فه‌خری“، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ناچار به هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره، حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان ده‌ركراوه، به‌ڵام هێشتا به هۆی پشتیوانی كه‌سانی پشت په‌رده له ئه‌ندامانی گه‌نده‌ڵی شورای ئه‌و شاره، ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراون. هاوكات “عادڵ سلێمانی” و دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌داری كرماشان، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ماڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.