27
“ئه‌میر ڕه‌ئیسیان” پارێزه‌ری دادگوسته‌ری، ڕۆژی شه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ له ماڵپه‌ڕی ئیكس دا ڕایگه‌یاند: حوكمی زاڵمانه‌ی ئێعدامی هونه‌رمه‌ندی ئازادیخواز، “تووماج ساڵحی” هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
به‌پێی بڕیاری دیوانی باڵای وڵات، حوكمی ئێعدامی تووماج هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و په‌روه‌نده‌كه‌ی بۆ به‌دواداچوونی زۆرتر ڕه‌وانی ئه‌و له‌قه‌ی دادگا كراوه كه حوكمه‌كه‌ی ده‌ركردووه. هه‌روه‌ها سزای شه‌ش ساڵ و سێ مانگی زیندانی ته‌عزیزی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ناسێنراوه و هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه “تووماج ساڵحی” له ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان و به‌بێ به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر، ته‌نیا به بیانووی ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵات به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو.