
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دادگای باڵای ڕژیم حوکمی ئێعدامی ناسر بەكرزادە، زیندانیی سیاسیی به‌ندكراو لە زیندانی ورمێی بۆ جاری دووهەم هەڵوەشاندووه‌ته‌وه.
ناسر به‌كرزاده له ڕێكه‌وتی ٢٦ی به‌فرانباری ساڵی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران كرا. مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٤٠٣، ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ورمێ به تۆمه‌تی “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل و هاوكاری له‌گه‌ڵ مووساد” به ئێعدام مه‌حكووم و مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠٤، سزاكه‌ی له دیوانی باڵای وڵاته‌وه هه‌ڵوه‌شێندرا. ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، سزای سێداره‌ی ناسر به‌كرزاده بۆ جاری دووهه‌م له دادگای باڵای وڵات ڕه‌د و په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگای ورمێ كرا.