6
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی به‌فرانبار، ده‌یان قوتابی كچی شاری سنه له شه‌قامی فرده‌وسی به ده‌ور ژنیارانی دهۆڵ و زۆڕنا كۆبوونه‌وه و هه‌ڵپه‌ڕكێیان كرد.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، قوتابیانی كچی شاری سنه به هه‌ڵپه‌ڕكێ جه‌وێكی پڕ شایی و خۆشیان به خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قام به‌خشیوه و له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه پێشوازییان لێ كراوه. چالاكانی شاری سنه ڕایانگه‌یاند كه جیاوازی كۆمه‌ڵگای كوردی له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران ئه‌وه‌یه كه له جیاتی ماته‌م، منداڵه‌كانیان به سه‌ما و ئاوازی ڕه‌سه‌نی كوردهواری گه‌وره ده‌كه‌ن و قه‌د پشتیان به‌ر ناده‌ن.