
ڕۆژی ڕابردوو، “دۆناڵد ترامپ” سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئاماده‌ی دانوستان نه‌بێت، چاره‌نووسێكی خراپتر له ڤێنێزۆئلا چاوه‌ڕوانی ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووته‌وه كه كاروانێكی زۆر گه‌وره‌ی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ده‌ریایی ئا‌مریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌یه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له ئه‌گه‌ری ئاماده نه‌بوونی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ دانوستان، هێرشێكی زۆر كوشنده ده‌ستپێ ده‌كات. جێگای ئاماژه‌یه “دۆناڵد ترامپ” كاتی سه‌ركه‌وتنی له یه‌كه‌مین ده‌وره‌ی سه‌رۆك كۆماری‌دا، له ساڵی ٢٠١٥ی زایینی كۆتایی به ڕێككه‌وتننامه‌ی “به‌رجام” هێنا و له چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه هێرشێكی به‌رفراوان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌دایه.