
ڕۆژی ڕابردوو، یه‌كێك له ئه‌ندامان و به‌رپرسانی ئێتڵاعاتی سپای پاسداران له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی یه‌كی سدا و سیمای ڕژیم، ڕایگه‌یاند كه ئه‌و هێزه نیزامیانەی كه به‌شداری له سه‌ركوتی خه‌ڵكدا نه‌كه‌ن، سزا ئه‌درێن.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و هێزه نیزامییانه‌ی كه ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی به‌فرانبار، به‌شداریان له سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازیدا نه‌كردووه، پێویسته تا كاتژمێر ٨ی شه‌وی سێشه‌ممه ٩ی به‌فرانبار، خۆیان ڕاده‌ستی ناوه‌نده نیزامییه‌كانی ڕژیم له شاره‌كان بكه‌ن و له ئه‌گه‌ری سه‌رپێچی له ئه‌م بڕیاره، سزا ده‌درێن و دۆسیه‌ی ئه‌منیه‌تییان بۆ ساز ده‌كرێت. ئه‌مه له كاتێكدایه له ساڵانی ڕابردوودا، ده‌نگۆی سه‌رپێچی كردنی هێزه‌كانی ڕژیم له سه‌ركوتی ناڕازیان له ئێران بڵاو بووه‌ته‌وه و ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی، له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینادا ناچار به به‌كارهێنانی هێزه ده‌ستنیشانكراوه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا بوو