2

ڕۆژی ڕابردوو، “مای ساتۆ” ڕاپۆرته‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ له ئێران، له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی شه‌ش به‌ندكراوی ڕاگیراو له زیندانه‌كانی ڕژیم هوشداری دا.
“مای ساتۆ” به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی “ئیكس” نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به ڕه‌وه‌ندی نایاسایی دۆسیه‌كانی شه‌ش به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “بابه‌ك عه‌لیپوور، وه‌حید به‌نی عامریان، شاهرۆخ دانشوه‌ركار، پوویا قوبادی، ئه‌بولحه‌سه‌ن مه‌نته‌زه‌ر و سەید محه‌ممه‌د ته‌قه‌وی سهنگدێهی” ده‌ربڕیوه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه له دادگایه‌كی نایاساییدا به تۆمه‌تی “به‌غی“، حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.