
ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی کەشی توندی ئەمنی لە شارەکانی ئێران و هەروەها گوشاری هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر بەندکراوان، ڕێکخراەی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئەگەری خێرا کردنەوەی پرۆسەی لە سێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی و ئەقیدەتی هوشداری دا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو ڕێکخراوە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ماوەی تەنیا ١٠ ڕۆژدا، ١٠ بەندکراوی سیاسی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی ناڕەوا لە سێدارەدراون و بە دەیان هاووڵاتی دیکەش لە کاتی دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی تاکوو ئێستا، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە. لە درێژەی بەیانناممەکەدا جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە ڕێکخراوەکان و چالاکانی مافی مرۆڤ پێویستە دژ بە جەنایەتەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە دژی بەندکراوانی سیاسی و ئەقیدەتی، هەڵوێستیان هەبێت و بە خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمەکانیان بن.