هوشداری ڕێکخراوەی لێبووردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە درێژەی لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی

ڕۆژی ڕابردوو، ڕێکخراوەی لێبووردنی نێودەوڵەتی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، سەبارەت بە مەترسی لە سێدارەدانی ٧ بەندکراوی سیاسی دیکە لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج هوشداری دا.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دووبەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی “وەحید بەنی عامریان و ئەبولحەسەن مونتەزر” هاوکات لەگەڵ پێنج بەندکراوی سیاسی دیکەی ڕاگیراو لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج، مەترسی جددی سێدارەیان لەسەرە. جێگای ئاماژەیە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار بەندکراوی دیکەی سیاسی بە تۆمەتی ناڕەوای “بەغی لە ڕیگەی بەشداری لە گروپەکانی دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی” لە سێدارە دراون و ئەگەری هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێژەی لە سێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی لە ئێران بەرزتر بێتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net