
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “یونیسف” سندوقی منداڵانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌باره‌ت به سه‌ركوت، كوژران و برینداربوونی منداڵان له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا، هوشداریان به ڕێكخراوه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان دا.
ئه‌و ڕێكخراوه به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له سه‌ره‌تای خۆپێشاندانی خه‌ڵك له ئێران دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به ده‌یان ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به سه‌ركوت، كوژران و برینداربوونی منداڵان به هۆی توندوتیژی هێزه‌كانی ڕژیم به ده‌ستیان گه‌یشتووه. شایانی باسه ئه‌و ڕێكخراوه له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا داخوازی له ڕژیم كردووه كه كۆتایی به توندوتیژییه‌كانی دژ به منداڵان بهێنێت و ئه‌منیه‌تیان له ئێران دابین بكات.