20

ڕۆژی ڕابردوو، فەرماندەی سێنتکام هۆشدارییەکی توندی ڕوو لە ئەندامانی سپای پاسداران بڵاو کردەوە و داوای لێ کردوون کە پێگەکانیان بە جێ بهێڵن.
لەو بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا هێرشێکی زۆر توند بۆ سەر دامەزراوە و پێگە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی بەڕێوەیە و داوایان لە هەموو ئەندامانی سپای پاسداران و ئەرتەش کراوە کە پێگە سەربازییەکان بەجێ بهێڵن تاکوو ژیانیان نەکەوێتە مەترسییەوە. جێگای ئاماژەیە کە پاش بڵاوبوونەوەی ئەم بەیاننامەیە، هێشتا هیچ ڕاگەیاندنێکی نوێ لە لایەن سپای پاسداران و ناوەندە پەوەندیدارەکانی ڕژیمەوە بڵاو نەکراوەتەوە.