3
كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین له‌وانه سایه سه‌یدال، له نامه‌یه‌ك دا سه‌باره‌ت به چڕبوونه‌وه‌ی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی و درووستبوونی مه‌ترسی له سه‌ر گیانی ئه‌و به‌ندكراوه كورده هۆشداریان دا.
له‌و نامه‌یه‌دا هاتووه، په‌خشان عه‌زیزی له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا كه‌وتووه‌ته به‌ر هێرشی سیستماتیكی ده‌روونی و جه‌سته‌یی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات. په‌خشان له په‌تی سێداره نزیك بووه‌ته‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات دۆخێكی ناڕوونی بۆ ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ساز كردووه. چی تر كاتی بیركردنه‌وه و بێده‌نگ بوون نییه ئه‌بێ ڕێگه له ڕوودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی بگرین.