به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زار و ٢٨٢ چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له ڕاگه‌یاندنێك دا سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ئامووزش و په‌روه‌رش و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری خۆكوژی قوتابیان هۆشداریان دا.
له به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا وێڕای ئاماژه پێدان به مه‌رگی ناخ هه‌ژێنی دوو قوتابی كچ به ناوه‌كانی “ئاره‌زوو خاوه‌ری” و “ئایناز كه‌ریمی” كه به‌هۆی گوشاری به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌سیجی قوتابخانه له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێناوه، سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری ئامووزش و په‌روه‌رش دا به توندی شه‌رمه‌زار كراوه. واژۆكارانی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه هۆشداریان به به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌كانی سه‌راسه‌ری ئێران داوه كه خۆیان نه‌كه‌ن بووكه‌ڵه‌ی ده‌ستی سیسته‌مێكی كۆنه‌په‌ره‌ستی مه‌زهه‌بی كه كه‌مترین بایه‌خێك به نه‌وێ نوێ و داهاتووی وڵات نادا و به‌رگری له مافی قوتابیان بكه‌ن. موعه‌لیمانی ناڕازی هه‌روه‌ها داوایان له هاوكاره‌كانیان كرد كه‌ش و هه‌وایه‌كی ته‌ندرووست و پڕ له شادی بۆ قوتابیان ساز بكه‌ن. به‌پێی توێژینه‌وه زانستیه‌كان، نێوه‌ی قوتابیانی ده‌بیرستانی تووشی خه‌مۆكی بوون و ٢١ له سه‌دی قوتابیان بیر له خۆكوژی ئه‌كه‌نه‌وه. له نێوان قوتابیانی ده‌بیرستانی دا ڕێژه‌ی قوتابیانی خه‌مۆكی كچ دوو هێنده‌ی قوتابیانی كوڕه.