هۆشداری سه‌رۆكی به‌شی كاروباری ئێران له‌ یه‌كێتی ئورووپا له‌سه‌ر پێشێلكردنی مافی مرۆڤ

هانا نۆیمه‌ن، سه‌رۆكی به‌شی كاروباری ئێران له‌ یه‌كێتی ئورووپا له‌ په‌یامێك دا سه‌باره‌ت به‌ چڕبوونه‌وه‌ی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌دوای ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل هۆشداری دا.

هانا نۆیمه‌ن له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: هه‌ر چه‌ند ئاگربه‌ست له‌ ئێران به‌رقه‌رار بووه‌، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ كۆماری ئیسلامی له‌و ده‌رفه‌ته‌ بۆ سه‌ركوت، ئه‌شكه‌نجه و ئێعدامی نه‌یاره‌كانی كه‌ڵك وه‌ربگرێت. ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی ئورووپا ئه‌بێ چاودێری دۆخه‌ بكات و ده‌ستی به‌ زانیاری ورد له‌ سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی ڕژیم له‌ بواری مافی مرۆڤ دا بگات. چالاكانی مافی مرۆڤ ته‌نیاتر له‌ هه‌میشه‌ن و ئه‌بێ پاڵپشتی بكرێن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net