17

محەمەد باقر قاڵیباف لە وەڵامی هەڕەشەکانی دوناڵد ترامپ هۆشداری داوە کە هێرش بۆسەر ئێران «هەموو ناوچەکە دەکاتە ئاگری شەڕ».
ئەو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسیویەتی کە کردارەکانی ترامپ دەتوانێت ئەمریکا بکاتە «جەهنەمێکی ڕاستەقینە» بۆ هاوڵاتییەکانی. هەروەها داوای کۆتایی هێنان بەو «یارییە مەترسیدارەی» ئەمریکای کردووە. ئەمەش لەحاڵێکدایەکه کە ئێران ژێرخانەکانی وزەی لە بەحرەین، ئیمارات و کوێت بە ئامانج گرتووە.