كۆمه‌ڵێك له كارناسانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و مای ساتۆ ڕاپۆرتنێری ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به چڕبوونه‌وه‌ی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی پاش ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل هۆشداریان دا.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، كۆماری ئیسلامی له ئاگربه‌ست وه‌كوو ده‌رفه‌تێك بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵكی ئێران كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت. پاش كۆتایی هاتنی شه‌ڕ، شه‌ش به‌ندكراو له‌وانه سێ زیندانی كورد به تۆمه‌تی “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها سه‌دان كه‌س له‌وانه ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكی مافی مرۆڤ ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراون. ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئێران به ئه‌نقه‌ست به‌هاییه‌كان، كوردان، خه‌ڵكی به‌لووچ، عه‌ره‌به‌كانی خووزستان و شارومه‌ندانی ئه‌فغانستانی كردووه‌ته ئامانج و تا به ئه‌مڕۆ زیاتر له ٢٥٦ هه‌زار شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی سنوورداش كراون. میدیاكانی ڕژیم كه‌مینه‌كان وه‌كوو “مشكی پیس” ناو ده‌به‌ن و مه‌جلیسی ڕژیم تۆمه‌تبارانی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیلی به “افساد فی الارض” تۆمه‌تبار كردووه، هاوكات سه‌ركوتی به‌ندكراوان له زیندانه‌كانی ئێران دا په‌ره‌ی سه‌ندووه و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر ئه‌بێ كۆتایی به جه‌نایه‌ته‌كانی بێنێت. داوا له كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كه‌ین پاڵپشتی له كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئێران بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن كۆمه‌ڵكوژییه‌كی دیكه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ئه‌نجام بدرێت.